ئەگەر منداڵ بەم شێوەیە بوو، سەردانی پزیشك بكەن

29/05/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانە بە زووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆری منداڵان بكە بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

نەخۆشیەكی بڵاوە تووشی گورچیلەكان دەبێت لە منداڵان و گەوران، كە دەبێتە هۆی زیاد دەرهاویشتنی پرۆتین لە میزو كەم بوونی ڕێژەی پرۆتین لە خوێندا. 

لەحاڵەتی ئاساییدا ڕێژەی پرۆتین لە میز زۆر كەمەو لەكاتی پشكنینی میزدا دەرناكەوێت.

منداڵی تووشبوو بەم نەخۆشیە ئەو نیشانانەی لێدەردەكەوێت: 

1. پەلـمان و ئاوسانی چەند بەشێكی لەش بەهۆی كۆبوونەوەی ئاوی زیاد لە لەشیدا وەك دەوری چاوەكان و پەلی خوارەوەو ئەندامی زاوزێ. 

2. تەنگەنەفەسی بەهۆی كۆبوونەوەی ئاو لە دەوری سییەكان و دڵ. 

3. كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەوانەیە ببێتە هۆی گەشكە لە منداڵی تووشبوو. 

4. زیاد دەردانی چەوری و كۆلیسترۆڵ لە جگەر بەهۆی كەمبوونی پرۆتین لە خوێندا. 

5. تووشبوون بە هەوكردنی گورچیلەكان. 

6. سستی لە گەشەی منداڵەكە. 

7. پەككەوتنی گورچیلەكان، بەڵام بە دەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات.

بۆیە لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانە بە زووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆری منداڵان بكە بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

(د. مەحمود موحەمەد سادق – پزیشكی پسپۆری منداڵان)