ئەمانە بەیەكەوە مەخۆن، چونكە باش نییە

01/06/2019 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆرێك لە خواردن هەیە ئەگەر بەیەكەوە بخۆین زیانی بۆ جەستەمان دەبێت وەكو ئەمانەی خوارەوە :

1. شیرو شیرنەمەنی لەگەڵ گۆشت خراپە. 

2. ئاردی جۆو گەنم بەشیرو برنج دروست كرابێت خراپە. 

3. هەنار لە دوای گۆشت خراپە.

4. ترشی و سوێری هەرچی بە سركە دروست كرابێت لەگەڵ برنج خراپە.

5. سیرو پیاز بەیەكەوە كەوەرو تور ئەوانە بۆ بینینی چاو خراپە.

6. خواردنی پەنیرو شیر لەگەڵ هەرخواردنێكی تر خراپە.

7. ماست و سپێناغ بەیەكەوە خراپە ماست و پاقلەش خراپە بۆ دڵ و مێشك.

8. میوە لەدوای هەر جۆرە خواردنێكی گۆشتی خراپە تا سێ كاتژمێر.

9. هەر خواردنێك لەگەڵ شوتی و كاڵەك خراپەو چا لەگەڵ پیازو كاڵەك خراپە.

10. هێلكە لەگەڵ ماسی خراپە بۆ گولی و فەلەجی مایەسیری و ددان.

11. خواردنی هێلكە بە زۆری و هەموو ڕۆژێك خراپە دەبێتە هۆی لەكەی پێست و ئاوسانی سپڵ.

12. سركە یان ئاوی لیمۆ لەگەڵ ماست خراپە دەبێتە هۆی لەكەو پەڵەی دەموو چاو.

13. هەنارو كاڵەك هەنگوین و كاڵەك پێكەوە خراپن، كاتێك كاڵەكت خوارد نابێت تا (24) سەعات هەنگوین بخۆیت.

14. خواردنی دوو شتی مەزاج سارد یان دوو شتی مەزاج گەرم بەیەكەوە خراپن.

15. دوو شتی لینج بەیەكەوە یان دوو شتی تیژ بەیەكەوە یان دوو شتی ناسك بەیەكەوە یان دوو شتی قورس بەیەكەوە خراپن.

16. زۆر خواردنی نیسك خراپە.

17. چەند جۆرە میوە بەیەكەوە مەخۆن میوە لەوەرزی خۆی بەسوودە.