ئەو خۆراكانەی باشترینن بۆ تەندروستی بیانناسن

06/06/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەندێك خۆراك و میوە هەیە كە سوودێكی‌ ئێجگار زۆری‌ بۆ مرۆڤ هەیە، دەكرێت بە بەردەوامی پەنایان بۆ ببرێت.

1. خواردنی قەیسی یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەكان و ڕێگرتن لەنەخۆشیەكانی بەتایبەت ڕێگەگرتن لەدروستبوونی بەرد تیایاندا. 

2. بۆ كەمكردنەوەی گرفەتەكانی قۆڵۆن و بوونی دەنگی بێزاركەری ناوسك، ماستی كەم چەوری چارەسەرێكی سروشتی باشە. 

3. هەنجیرو تو بەهەردوو شێوەكەی واتا وشك یان تەڕو فرێش بەیارمەتیدەرێكی باش دادەنرێت بۆ رێكخستن و باشكردنی سوڕی هەرس و تەندروست مانەوەی كۆئەندامی هەرس. 

4. بۆ چارەسەری نەمانی ئارەزووی خواردن و دڵ تێكهەڵتان چای زەنجەفیل و نەعنا دەتوانرێت پەنایان بۆ ببرێت، چونكە دەرئەنجامی باشیان دەبێت. 

5. تاكو ئێستا ئەوەی بەشێوەیەكی زانستی و رێژەیی تاقیكراوەتەوە كەلەرم و بڕۆكلی و چەوەندەر بەشێكن لەزیادكردنی بەرگری پێویستی لەش دژی شێرپەنجە. 

6. رۆژانە مۆزێك بۆ ئارامبونەوەو نەمانی ماندوێتی بخۆ. 

7. خواردنی بڕێكی كەم لەهەنگوین و دارچینی و زەنجەفیل یارمەتیدەرە بۆ پاكردنەوە سنگ و سیەكان و كەمكردنەوەی كێشەكانی هەناسەدان و كۆكین. 

8. ئەوانەی دەیانەوێت دڵێكی بەهێزو تەندروست و پارێزراویان هەبێت باشترە ڕۆژانە بڕێك لە ترێ و لیمۆ لەژەمەكانیاندا هەبێت.