هەوكردنی‌ ڤایرۆسی‌ جگەری‌ (ب) چییە ؟؟

08/06/2019 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەم جۆرە ڤایرۆسە بووە بەكێشەیەكی‌ سەرەكی‌ جیهانی‌، لەنێوان (3) سەد هەزار توشبوو بەم نەخۆشیە نزیكەی‌ (5) هەزارو (9) سەد كەسیان دەمرن، لەمانەش (4) هەزاریان بە مۆمبوونی‌ جگەر، (1) هەزارو (5) كەسیان بەشێرپەنجەی‌ جگەر، (4) سەد كەسیان تەنها بە بەرەو پێشچوونی‌ هەوكردنەكەی‌ جگەر.

چۆن دەردەكەوێت:

- دوای‌ چوونە ژوورەوەی‌ ڤایرۆسەكە بۆ ناو بەدەن، (60 – 120) ڕۆژی‌ دەوێت تاوەكو خۆی‌ دەردەخات، تەنها لەنیوەی‌ تووشبوەكاندا ماكەكانی‌ دەردەكەوێت و پێی‌ دەزانرێت و لە منداڵیشدا كەمتر، لەپێشدا وەكو هەڵامەت دەردەكەوێت، هەروەكو هەوكردنی‌ جگەری‌ ڤایروسی‌ (أ) خۆی‌ پێشان دەدات، بەڵام لەئەمدا ئازاری‌ جومگەو ماسولكەكان زیاترە.

- ڕِێژەی‌ (5% - 10%) ی‌ ئەم تووشبوانە دوای باشتربوونەوە نەخۆشیەكە بەرەو درێژخایەنی‌ دەچێت و ڤایرۆسەكە لەبەدەندا دەمێنێتەوە، پاش چەند ساڵێك جگەر بەرەو پەكخستن دەبات و مەعیدە تووشی‌ دەوالی‌ و خوێن هەڵهێنانەوە دەكات و تووشی‌ شێرپەنجەی‌ جگەر دەبێت.

- لە (90%) منداڵ‌ و گەورەی‌ توشبوو بەتەواوی‌ چەكدەبنەوەو بەهێواشی‌ دەیگرن و هیچیان لێنایەت، بەتایبەتی‌ شیرەخۆرو منداڵ، هەروەها بەرگری‌ هەتاهەتایی‌ دژی‌ ئەم ڤایرۆسە دروستدەكەن و جارێكی‌ تر توشنابنەوە، دایكی‌ سكپڕ ئەم ڤایرۆسە بۆ (5%) منداڵەكانی‌ ناوسكیان دەگوازنەوەو دوای‌ لەدایكبوون ئەمانیش چاكدەبنەوە.

خۆپاراستن:

* پاكو خاوێنی‌ گشتی‌ و دەستشۆردن بەسابون.

* خۆكوتان دژی‌ ئەم ڤایرۆسە لەبنكەكانی‌ تەندروستی‌.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری‌ گشتی‌)