بایەخی ژەمی بەیانیان بۆ منداڵان بزانن

10/06/2019 - 07:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەندێك لەدایكان بایەخ بەنانی بەیانیان نادەن بەهۆی هەندێك هۆكارەوە، لەوانەوە ڕۆیشتنی منداڵەكانیان بۆ قوتابخانە، یاخود كاتێكی باشیان لەبەردەمدا نیە بۆ ئامادەكردنی نانی بەیانی بۆ منداڵەكانیان، یان هەندێك لەدایكان لەو باوەڕەدان ئەو ژەمە گرنگی نیە.

پسپۆڕانی بواری خۆراك بەگرنگیەوە باس لەژەمە خۆراكەكان دەكەن بۆ تەندروستی منداڵ، بەڵام ژەمی بەیانیان بەژەمێكی گرنگ دەزانین ئەوەش بەهۆی ئەوەی منداڵ بۆماوەیەكی زۆر كە كەمترنیە لە حەوت كاتژمێر بەبێی خۆراك دەمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نووستوە، ژەمی بەیانیان ووزە دەبەخشێتە منداڵ بەدرێژای ڕۆژ.

منداڵ بەهۆی جوڵە بەردەوامەكانیەوە لەگەورەكان زیاتر پێوستیان بەخۆراك هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتنی منداڵ لەگەڵ خێزانەكەی بۆ خواردنی ژەمی بەیانیان ئاستی زیرەكی زیاد دەكات.

خواردنی ژەمی بەیانیان وا لەمنداڵان دەكات، هەست بەبرسێتی نەكەن ‌و كەمتر شیرینی ‌و خۆراكە ئامادەكراوەكان بخۆن، كە زیانی بۆ تەندروستیان هەیە، لەهەمانكاتدا لاوازی بیرەوەرییەكان پەیوەندییەكی گەورەی بەنەخواردنی نانی بەیانیەوە هەیە.

زۆربەی توێژینەوەكانیش ئاماژەیان بەوەكردووە، خواردنی ژەمی بەیانیان یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لەمادە زیان بەخشەكان، كە بەهۆی هەڵمژینی هەوای پیسبووە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.