سوودە سەر سوڕهێنەرەکانی قەیسی بۆ تەندروستی

10/06/2019 - 07:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

قەیسی یەکێکە لە میوە گرنگەکان، چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە, قەیسی دەوڵەمەندە بە ماددە و ڤیتامینە گرنگەکان، بەو هۆیەشەوە خواردنی دەبێتە هۆی سوود گەیاندن بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ.

سوودە گرنکەکانی قەیسی بریتیە لە: دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی خوێن، چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەم خوێنیان هەیە، هەروەها بەرگری لەش زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە باشە کە نەخۆشن.

قەیسی بۆ پیاوان باشە رێگری دەکات لە توشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات، هەروەها رێگری دەکات لە جەڵتەی دەماغ.

قەیسی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی قژ، رێگری دەکات لە دروستبوونی زیپکە و چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات.

بەهۆی دەوڵەمەندی قەیسی بە ڤیتامینەکان و پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی دڵ و دڵ بەهێز دەکات، هەروها رێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا رێکدەخات، و چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەکات.

قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A سوودی هەیە بۆ خانمانی دووگیان، هەروەها هەرسی گەدە ئاسان دەکات و چارەسەری نەخۆشی گەدە دەکات، و بۆ ئەوکەسانە باشە کە نەخۆشی کۆڵۆنیان هەیە.

قەیسی لەش لە ڤایرۆس پاکدەکاتەوە، و هەروەها دژەئۆکسیدە ماددە زیان بەخشەکانی لەش لە ناو دەبات.