نیشانەكانی‌ بوونی‌ بەرد لەگورچیلەكاندا

20/06/2019 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

گورچیلە ئەندامێكی گرنگی لەشە كە وەك فلتەرێكی خوێن كاردەكات و هەموو ماددە زیان بەخش و ژەهراوییەكان دەپاڵێوێت و خوێن پاكدەكاتەوە لێیان و لەڕێگەی میزەوە دەیكاتە دەرەوەی لەش.

لەهەندێك كەسدا مادە تواوەكان یەك دەگرن و ڕەمل و بەرد دروست دەكەن و گورچیلە تووشی هەوكردن و كێشە دەكەن، لەو نیشانانەی كە دەكرێت یارمەتیدەربێت لەدەستنیشانكردنی بەردی گورچیلە:

1. هێڵنج و ڕشانەوە. 

2. زۆرمیزكردن و گۆڕانی ڕەنگی بۆ پەمەییەكی سورباو. 

3. ئازاری بەهێزی كەلەكەو دەوروبەری و زۆرجار ئازارەكە كتوپڕە. 

4. تاو لەرزین ئەگەر كەسەكە تووشی ئیلتیهاب بوبێ كە لەڕێگەی فەحسی میز دەتوانرێت دیاری بكرێت. 

5. هەستكردن بە ئازارو سوتانەوە لەكاتی میزكردندا.

6. بۆ ڕێگریكردن لەدروستبوونی بەردی گوچیلە دەبێت دوركەوینەوە لەو شتانەی كە هۆكارن بۆ دروستبوونی.

چەند ڕێنماییەك هەیە كە بەسوودن بۆ خۆپاراستن لەكێشەو نەخۆشیەكانی گورچیلە، لەوانە:

1. خواردنەوەی 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو ڕۆژانە.

2. كەمكردنەوەی خوێ لە چێشت و خۆراكەكاندا، چونكە ڕێژەی Calcium لەمیزدا بەرزدەكاتەوەو بەمەش ئەگەری دروستبوونی بەرد زیاد دەكات.

3. كەمكردنەوەی خواردنی ئەو خۆراكانەی كەئەگەری دروستكردنی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن.

4. كەمخواردنی ئەو خۆراكانەی زۆر پڕۆتینیان تێدایە.

5. پێویستە پارێزگاری بكرێت و ڕێنماییەكان جێبەجێبكرێت، چونكە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە لەتەمەنی 30 بۆ 50 و لە كەسێكدا پێشوتر هەیبوبێ زیاترە.