ئەنجومەنی پارێزگای بابل لە كۆبونەوەی بایكۆتی بەرهەمەكانی سعودیەدا، شەربەتی سعودی دادەنێن

13/07/2016 - 12:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، وێنەیەكی یەكێك لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای بابل بووەتە بابەتی گەرمی چالاكوانە عێراقیەكان، چونكە كۆبونەوەكە تایبەت بووە بۆ دەنگ دان لەسەر پرۆژە یاسەیەك بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی شتومەكی وڵاتی سعودیە و لە كۆبونەوەكەشدا شەربەتی ڕانی سعودیە دانراوە.


كاردانەوەی سیاسیەكانی عێراق بەرامبەر حكومەتی سعودیە و لێدوانەكانی سامر سەبهان باڵوێزی سعودیە لە عێراق لەكاتێكدایە كە تۆمەتبار دەكرێن بە دەستدوەردان لەكاروباری ناوخۆی وڵات.


لە بەرامبەردا چالاكوانەكان داوا دەكەن عێراق بە هەمان شێوە كاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر دەستوەردانەكانی ئێران لە ناوخۆی وڵاتدا.

 

am