پەیامنێری كەناڵێكی تەلەفزیۆنی كوژرا

13/07/2016 - 20:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

لەچوارچێوەی شەڕو پێكدادانەكانی ناحیەی گەیارە لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراقی و گروپە چەكدارەكانی داعش، رۆژنامەنووسێك كوژراوە.
سەرچاوەیەكی هەواڵی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری كەناڵی تەلەفزیۆنی غەدیر كە ناوی (عەلی مەحمود) بووە لەكاتی رووماڵ كردنی شەڕی گەیارە لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی سوپای عێراقی و گروپە چەكدارەكانی داعشدا كوژراوە.
هاوكات سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، هەر لەو كاتەدا پەیامنێری كەناڵی عێراقییە هەر لەوێدا برینداربووە.

 

ئـ . كـ