وڵاتی چین 170ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە ئاوارەكانی موسڵ و فەللوجە

14/07/2016 - 16:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


 باڵوێزی چین لە عێراق  ئەمڕۆ سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردو ڕایگەیاند وڵاتەكەی 170 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە ئاوارەكانی موسڵ و فەللوجە .
نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە" ئەمڕۆ پێنج شەممە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی خۆی پێشوازی كردوە لە (وی تشنغ )ی باڵویزی چین لە عێراق و وەفدێكی یاوەری  و لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا هەردولا پەیوەندیەكانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێكردوە  "
 لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا بەفراوانی باسیان كردوە لە دۆسیەی ئاوارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كردوە لە وڵاتی چین هاوكاری ئاوارەكان بكات"
لەبەرامبەریشدا باڵوێزی چین ڕایاگەیاندوە ولاتەكەیبریاریداوە بەبڕی 170 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئاوارەكانی  موسڵو فەلوجە بكاتو ولاتەكەشی ئامادەیە بەهەموشی,ەیەك هاوكاری عێراق بكات..
جێگەی ئاماژەیە پێشت باڵوێَز چین لە مانگی نیسانی ڕابردودا ڕایگەیاندبوو لە ئێستادا قەبارەی ئاڵو گۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتی عێراق و چیندا گەیشتوەتە زیاترلە 20 ملیاردۆلار
أ.س