سندوقی نێودەوڵەتی بەفەرمی پێدانی قەرزی بەعێراق واژۆ كرد

15/07/2016 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی فەرمی رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی قەرز بەعێراق بۆ چەند پڕۆژەیەك.
(كریستیان جۆسز) سەرۆكی نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ عێراق رایگەیاند، بەغدا رووبەڕووی دۆخێكی تایبەتی بۆتەوە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بەشەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و بێ‌ توانایی ئابووری و زۆری ئاوارەو پەنابەری ناوخۆیی بۆتەوە.
جۆسز باسیشی لەوەكردووە، لەبەر ئەم هۆكارانە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەزامەندی داوە لەسەر پێدانی بڕی (5.4) ملیار دۆلار بۆ پشتیوانی كردن لەزاڵ بوون بەسەر هەژاری و ڕێگری كردن لەكورتهێنانی بودجە.
بەپێی ووتەكانی نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بێت قۆناغی یەكەمی ئەو پارەیە لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بەعێراق دەدرێت كە بڕەكەی (1.2) ملیار دۆلار دەبێت.

 

ئـ . كـ