نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ هاوكاری كۆمپانیای تۆیۆتا كار بۆ ئاوارەكانی عێراق دابین دەكات

19/07/2016 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP)، رێككەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای تۆیۆتا لەعیراق مۆركردووە بۆ دابینكردنی كارو راهێنانی پیشەیی بۆ ئاوارەكانی ناوخۆی عیراق.

شایه‌نی باسه‌ بەهۆی شەڕی داعشەوە لەعیراق نزیكەی سێ ملیۆن و 400 هەزار كەس لەخەڵكی عێراق ئاوارە ‌بون و ماڵوحاڵی خۆیان لەدەستداوەو بێكارن.

ئەم رێككەوتنە لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو مۆركراوە بۆ راهێنانی ئاوارەكان لەبواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و هەروەها دۆزینەوەی دەرفەتی كار بۆ سەدان ئاوارەی ناوخۆیی‌.

 

سكاڵا خالید