هه‌ینی گه‌یاره‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌

19/07/2016 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

فه‌رمانده‌ی پۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: گه‌یاره‌ ئازاد ده‌كه‌ین و نوێژی هه‌ینی له‌و شاره‌ ده‌كه‌ین.

لیوا (نه‌جم جبوری) فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وای سوپای عێراقی، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ ده‌دات، رۆژی هه‌ینی له‌ناو گه‌یاره‌دا نوێژ بكه‌ن و ئه‌و ناحیه‌یه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌م قسانه‌ی (جبوری) پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ كه‌ ئۆتۆمبێل و كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌ ڕووباری دیجله‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و له‌ پردی (العائم) به‌ ئاراسته‌ی گه‌یاره‌ ده‌ڕۆن.

پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان گوندی (عه‌وسه‌جه‌)یان كۆنترۆڵكرد و له‌ ناحیه‌ی گه‌یاره‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌، به‌قسه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌نه‌ هه‌روا ئاسان نییه‌ و له‌ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنی گونده‌كه‌دا داعش به‌رگرییه‌كی توندی كردووه‌.