وه‌زیری به‌رگری عێڕاق به‌شدار كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ده‌كات

19/07/2016 - 14:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری عێڕاق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وەزیری بەرگری عێڕاق، تاوتوێكردنی‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.


وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای‌ كرد، له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، (خالید عوبه‌یدی‌) وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ عێراق، به‌شداری‌ له‌كۆنگره‌یه‌كدا ده‌كات، كه‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگریی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ دژ به‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌ واشنتۆن ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن.

شایه‌نی باسه‌ گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگریی‌ هاوپه‌یمانان بریتی‌ ده‌بێت له‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ شه‌ڕی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ داعش‌و سه‌ركه‌وتنی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق له‌به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ، له‌گه‌ڵ پڕچه‌ككردن‌و مه‌شقپێكردنی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌، گفتوگۆش له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ ده‌كرێت.

بڕیاره‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ كۆنگره‌ی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژ به‌داعش له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .

 

ش.م