لە عێراق دوو رۆژ كرایە پشووی فەرمی

19/07/2016 - 16:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو رۆژی كردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی عێراق .
 
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوە هاتووە: بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەسەرجەم شارەكان كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەیەو بەو هۆیەوە دوو رۆژ دەكرێتە پشووی فەرمی .
 
لەبارەی رۆژەكانیشەوە هەریەكە لە چوار شەممەو پێنج شەممە دیاری كراوە ئەمەش دوای ئەوەش پێشبینی شەپۆلێكی گەرما لەو ڕۆژانە بەرێوەیەو پلەكانی گەرما لە چەند شارێك دەگاتە 50 پلەی گەرمی .
 
م. كانی