داعش هەڵمەتێكی مەترسیداری لە موسڵ و دەوروبەری دەست پێ كرد

19/07/2016 - 17:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

كوردیو - هەولێر
لە ناوەڕاستی ‌شاری‌ موسڵ‌ و ده‌وروبه‌ری‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بە شێوازی‌ زۆره‌ ملێ‌ گه‌نجان چه‌كدار ده‌كات‌ و ڕه‌وانه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگیان ده‌كات.
 
ڕێكخراوی‌ تیرۆرستی داعش بەمەبەستی رێگریكردن و ڕوبەڕووبەونەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنەوەی موسڵ لەلایەن سوپای عێراقەوە لەناو شارەكەو ناوچەكانی دەوروبەری وەك (‌‌ته‌له‌عفه‌ر‌ و حه‌مام عه‌لیل‌ و شۆره‌‌ و قائیم) ڕایگەیاندووە دەبێت گەنجان لەماوەی سێ رۆژدا بچنە ناو ڕیزەكانی داعشەوە .
 
بەرامبەر بەوەی هەر گەنجێك نەچێتە ناو بەرەكانی داعشەوە هەڕەشی ئەوەی لێ كراوە: ئەگەر بێت و پەیوەندیان پێوەنەكەن سزای‌ توند ده‌درێن .
 
داعش لەناو شاری موسڵیش هەڵمەتێكی توندو ڕەشبگیری دەست پێ كردووە بەتایبەت لەسەر ئەوانەی كە گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت هاوكاری هێزە ئەمینەكانی عێراق بكەن .
 
م. كانی