مانگی سوری نێو دەوڵەتی:ملیۆنێك و 500هەزارمنداڵ لە عێراق ئاوارەن

20/07/2016 - 17:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ڕێكخراوی مانگی سوری نێو دەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندلە عێراقدا ملیۆنێك و 500هەزارمنداڵ بەهۆی پرۆسە سەربازیەكان و شەڕی دژی داعشەوەئاوارەبون.

لە راپۆرتێكیدا كەرێكخراوی مانگی سوری نێو دەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردوەتەوە هاتووە" لە عێراقدا ملیۆنێك و 500هەزارمنداڵ بەهۆی پرۆسە سەربازی و شەری داعشەوەئاوارەبون و لە ئێستاشدا لەبارودۆخێكی قورسدا ژیان بەسەردەبەن"

جێگەی ئاماژەیە لە مانگی حوزەیرانی 2014ەوە بەهۆی هاتنی داعشەوە بۆناو خاكی عێراق و كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكانی موسڵ و سەلاحەدین و ئەنبارو چەندین ناوچەی كەركوك و دیالەوە دانیشتوانی ئەوناوچانە ئاوارە بوون و زۆربەشیان تائێستا لەبارودۆخێكی خراپدا ژیان بەسەردەبن.

أ.س