حكومه‌تی عێڕاقی پلانی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هه‌ژاری داده‌ڕێژێت

21/07/2016 - 13:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرۆكی لیژنەی ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: كه‌ پلانێكیان به‌ ده‌ستیه‌وه‌یه‌ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە وڵاتدا.

مەهدی عەلاق، سەرۆكی لیژنەی ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لیژنەكەیان خەریكی تەواوكردنی دارشتنی پلانێکی ستراتیژی نوێیە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری بۆ ماوەی چوار ساڵ، پلانەكەش لەگەڵ لیژنەیەکی بانكی نێودەوڵەتی توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و لە ساڵی 2017 دەست پێدەكات و لە 2020 كۆتایی پێ دێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا عێراق توشی كیێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ژای بووه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ ده‌ستی هه‌ژاره‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

 

ش.م