هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

21/07/2016 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاق رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە پرێس كۆنفرانسێكدا سەعد عەبدلی بەرپرسی فەرمانگەی پارتەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێڕاق كۆی ژمارەی قەوارە سیاسییەكانی لە عێڕاق خستەڕو و رایگەیاند، كۆی ژمارەی قەوارە سیاسییەكان لە ساڵی 2005 تا 2015 گەیشتوەتە 900 قەوارەی سیاسی.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ موحسین موسەوی ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێڕاق، رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی دیاری كراوی خۆیدا كە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوە، بەڕێوەدەچێت.
موسەوی رونیشیكردەوە، دوای ئەوەی تۆماری دەنگدەران نوێ دەكرێتەوە، هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ش.م