ئیتاڵیا نزیكەی نیو ملیار دۆلار بەقەرز دەداتە عێراق

22/07/2016 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

بۆ هاریكاری عێراق حكومەتی ئیتاڵیا نزیكەی نیو ملیار دۆلار وەك قەرز دەداتە حكومەتی بەغدا.
(پاولۆ جینتیلۆنی) وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی ووڵاتەكەی ووتی، حكومەتەكەی بڕی (473) ملیۆن دۆلار وەك قەرز بەعێراق دەبەخشێت، لەنێو ئەو بڕە پارەیەشدا (33) ملیۆن دۆلار بەخشینەو وەری ناگرێتەوە.
هەروەها ئەو ووتیشی، بڕە پارەكەی تر كە (440) ملیۆن دۆلارە لەماوەی نێوان ساڵانی (2016 – 2018) بەعێراق دەبەخشێت و تایبەتە بۆ پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ووتی، ئێستا ئەوان لەچاوەڕوانی خاڵی سفر نزیك دەبنەوە بەتایبەتی بۆ شەڕەكانی رەقە لە سوریاو موسڵ لەعێراق و سرت لە لیبیا كە سەرجەمیان لەژێر دەستی گروپە چەكدارەكانی داعشدان.

 

ئـ . كـ