سەرەتای مانگی داهاتوو عەبادی حكومەتێكی نوێ‌ رادەگەیەنێ‌

22/07/2016 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی رایگەیاندووە، لەسەرەتای مانگی دابێ‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهاتەیەكی نوێی حكومەتەكەی دەباتە بەردەم پەرلەمان.

رۆژنامەی (حەیات) ی لەندەنی بڵاویكردۆتەوە، لەدوو رۆژی رابردوودا شەش وەزیری حكومەتەكەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیان لەپۆستەكانیان كێشاوەتەوە، ئەوەش بەرەزامەندی كوتلەكەیان بووە.
هاوكات رۆژنامە ئینگلیزیەكە لەسەرچاوەیەك كە ناوەكەی نەبردووە رایگەیاندووە، عەبادی بەرنامەی وایە كە لەسەرەتای مانگی داهاتوو گۆڕانكارییەك لەپێكهاتەی حكومەتەكەی بكات و بەكۆمەڵێك ناوی نوێوە بچێتە پەرلەمان.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە پێكهاتەی حكومەتی نوێی ووڵاتەكەی هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆو بەرگری گۆڕانكاری نایانگرێتەوە.
ئەمەو تاكو ئێستا هەریەكە لەوەزیرانی (نەوت ، گواستنەوە، نیشتەجێ‌ كردن ، دەرماتە ئاوییەكان ، پیشەسازی، ناوخۆ) دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.