لەزنجیرەیەك تەقینەوەدا ئەمڕۆ لە بەغداد و دیالە 83كەس بونەتە قوربانی

25/07/2016 - 16:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئەمڕۆ دووشەممە لە زنجیرەیەك تەقینەوەدا كەلە شارەكانی بەغدادو دیالە ڕویانداوە بەهۆیانەوە 83كەس بونەتە قوربانی.
ئەمڕۆدووشەممە كەسێكی خۆكوژ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژراوی لە لەنزیك بەرێوەبەرایەاتی كشتوكاڵ لەقەزای خالسی سەربە پارێزگای دیالە تەقاندوەتەوە وبەهۆیەوە 12كەس كوژراون و 39 كەسی تریش برینداربون.
لەلایەكی ترەوە هەرئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی سێ بۆمبیی چێنراوەوە لەهەریەك لەناوچە ئەمین لە ڕۆژ هەڵاتی بەغداد وناوچەی غەزالیەو ناوچەی بەیاع بەهۆیانەوە پێنج كەس كوژران و 21 كەسی تریش برینداربون.
هەرئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چینراوە بەكاروانێكی سوپای عێراقدا لەناوچەی دۆرە سەربازێكی عێراقی كوژراوەو چوار سەربازی تریش برینداربون و كەسێكیش كە شوینەواری گوللە بەسەریەوە بووە لەلایەن پۆلیسی بەغدادوە بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.

أ.س