موەفەق ڕوبەیعی دان بەوەدا دەنێت كە سوپای عێراق لەسەر بنەمای تایەفی دامەزراوە

27/07/2016 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و یەكێك لە سەركردەكانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت سوپای عێراق سوپایەكی تایەفیە و لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە و پێشی وایە كەوتنی موسڵ چاوەڕوانكراوبوو لە سایەی سوپایەكی لاوازدا.


بە گوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی موەفەق ڕوبەیعی ، لە میانەی وتارێكدا لە سەنتەرێكی توێژینەوە پێشكەشی كردوە ڕایگەیاندووە هێزە چەكدارەكانی عێراق لەسەر بنەمایەكی تایەفی دامەزران دوای ئەوەی هەموو حیزەكان خۆیان كۆكردەوە و خۆان خزاندە نێو سوپاوە و ئەوەی لێ بەرهەم هات.


موەفەق ڕوبەیعی دەشڵێت: تاوەكو ساڵی 2012 عێراق دۆسیەی ئەمنی بە تەواوەتی بەدەست خۆی نەبووە و لە ساڵی 2006ەوە لەسەرەتای دورستكردنەوەی هێزە ئەمنیەكان وەك ئاژانسی دۆزینەوەی كار سەیر دەكرا بەجۆرێك لەماوەیەكی كەمدا 700 هەزار كەس بۆ وەزارەتی ناوخۆ دامەزران و 17 فیرقەی سوپاش پێكهێنرا بێ گوێدانە چەكداركردنیان و ئامادەكردنیان.
ئاماژەی بەوەش كردووە كە سوپای عێراق توشی چەند جۆرێك شێرپەنجە بووە كە سەرەكی ترینیان گەندەڵی و دامەزراوەیی نەبوونە.

 

 

am