سه‌در بڕیاریدا سه‌ردانى هه‌ولێر بكات

28/07/2016 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


به‌ وته‌ى سەرچاوەیەك بەم نزیكانە موقتەدا سەدر سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، وتیشى" له‌وانه‌یه‌ ئه‌و سەردانە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی بێت ".

سەرچاوەیەكی نزیك لە ڕەوتی ئەحرار سەر بە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتیشى" لە دوای سەردانەكەی مالكی دێت بۆ سلێمانی، كە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە سه‌در بڕیاریدا سه‌ردانى هه‌ولێر بكات به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دواین گۆڕانكاریەكانی عیراق "


ڕێبین عەلی