خاڵێكی گومرگی پارێزگای دیالە ساڵانە 400 ملیار دینار داهاتی بووە و حكومەت بێ ئاگابووە لێی

28/07/2016 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


دەستەی باڵای حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت خالێكی گومرگی لە پارێزگای دیالە چەندین ساڵە ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و ئیداری پارێزگاكە دەستیان بەسەردا گرتووە و ڕۆژانە 200 ملیۆن دینار داهاتی بووە كە ئێستا بە نزیكەی 400 ملیار دینار داهاتەكەی مەزەندە دەكرێت.


عودەی خدران ئەندامی دەستەی باڵای حەشد ڕایدەگەیەنێت خاڵی گومرگی عوزەیم لە نێوان بەغدا و كەركوك بە درێژایی ماوەی دانانی یەك دینار لە داهاتەكەی نەگەڕاوەتەوە بۆ حكومەت كە داهاتەكەی ڕۆژانە 200 ملیۆن دینار بووە و تێكڕا بە 400 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت.


ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە ئەو خاڵە گومرگیەی عوزێم تا ئەو كاتەی داعش ڕێگای كەركوك – بەغدای كۆنتڕۆڵ كرد، وەك بۆرسە سەیر كراوە و ڕۆژانە 4500 بۆ 6000 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەو خاڵەدا تێپەڕ بووە و بە گوێرەی ڕاپۆڕتی خەمڵێنراوی و وەزارەتی پلان دانان تەنها لە ساڵی 2016 دا 385 ملیار دینار بووە.


وتیشی هەندێك جار خاڵە گومرگیەكە مانگانە 200 هەزار دۆلار دراوە بە كرێ بە هەندێك لە فەرمانبەرانی گومرگ.

 

am