نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەكاری كارەساتێكی تر دەكات

30/07/2016 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، سەرقاڵی گەورەترین هەڵمەتی مرۆییە بۆ عێراق بۆ ڕێگری كردن و بەهاناوە چوونی شەپۆڵێكی گەورەی ئاواربوونی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای نەینەوا.
هێزەكانی سوپای عێراق بەردەوام بانگەشەی نزیك بوونەوەی شەڕی شاری موسڵ دەكەن لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش، كە لەساڵی (2014) ەوە كۆنترۆڵی سنووری ئەو پارێزگایەیان كردووە.
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە، پێشبینی دەكەن شەپۆڵێكی گەورەی ئاوارەی هاوڵاتیانی شاری موسڵ لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی شەڕی شارەكە دەستپێبكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا ئەوان سەرقاڵی ئامادەسازی كردنن.
هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ئێستا پێویستی زۆریان بە جێگەی حەوانەوەو خواردن و خزمەتگوزاری و توالێت هەیە بۆ نزیكەی ساڵێك.
لەلایەن خۆیەوە لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور پێشبینی كردووە، یەك ملیۆن هاوڵاتی سنووری پارێزگای نەینەوا ئاوارەو دەربەدەرببن، ئەوكاتیش ژمارەی ئاوارە عێراقییەكان بۆ چوار ملیۆن كەس بەرز دەبێتەوە، ئەوكاتیش (10) ملیۆن هاوڵاتی عێراق پێویستیان بەهاریكاری هەیە.

 

ئـ . كـ