مانگی سوری نێو دەولەتی : پێشبینی دەكرێت ملیۆنێك هاوڵاتی تر لە موسڵ ئاوارە ببن

30/07/2016 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لیژنەی نێودەوڵەتی مانگی سوررایگەیاندوە پێشبینی دەكرێت ملیۆنێك هاوڵاتی تر لەناوچەكانی تر عێراق ئاوارە ببن بەتایبەتی لە شاری موسڵ.

لەبەیاننامەیەكدا لیژنەی نێودەوڵەتی مانگی سور رایگەیاندوە" پێشبینی ئەوە دەكرێت لە چەند هەفتەیەكی تر یان مانگێكی تردا بەهۆی شەرو پێكدادنەكانەوە ملیۆنیك هاوڵاتی تر ماڵەكانی خۆیان جێبهێڵن و ئاوارە ببن بەتایبەتی لە شاری موسڵ"

لەماوەی دووساڵ ونیوی ڕابردودا زیاترلە سێ ملیۆن هاوڵاتی بەهۆی كارەتوندو تیژیەكان و جەنگی داعشەوە لەناو خۆی عێراقدا ئاوارەبون

جێگەی ئاماژەیە لەئێستاشدا سوپای عێراق دەستی كردوە بە خۆئامادە كردن بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ كە دووەم گەورەترین شاری عێراقە و حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندوە بەم نزیكانە شاری موسل كۆنترۆڵ دەكرێتەوە.