دوو رۆژی ئەم هەفتەیە لە عێراق كرایە پشوو

30/07/2016 - 16:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

كوردیو - هەولێر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بەوەی رۆژانی دووشەممەو سێ شەممە پشوو بێت لە هەموو شارەكانی عێراق .
 
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوە هاتووە: لە رۆژانی دووشەممەو سێ شەممە كە دەكەوێتە 1 و 2ی سەرەتای مانگی ئابی داهاتووەوە پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دام و دەزگاكانی عێراق .
 
بڕیاری پشووی فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمایە كە پێشبینی دەكرێت بەرزبێتەوە بۆ سەرووی 50 پلەی گەرمی .
 
م. كانی