شێوازێكی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

06/07/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی
بانكیێك له‌عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و له‌ڕێگه‌ی (ماسته‌ر كارت)ه‌وه‌، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ناوی به‌شێكی دیكه‌ی له‌موچه‌خۆرانی عیراقی ڕاگه‌یاند كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

 بانكی ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌: ئه‌مڕۆ 6-7-2019 ناوی به‌شێكی دیكه‌ی موچه‌خۆران ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه‌ موچه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: بانكه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی دابه‌شبكرێت و له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆری موچه‌خۆرانی عیراق له‌ڕێگه‌ی (كی كارت یان ماسته‌ر كارت)ه‌وه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن.