لە (20) ساڵی رابردوو وێنەی نەبووە، بەرهەمی گەنمی عێراق بەرز بوویەوە

09/07/2019 - 13:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە عێراق بەبەراورد بە (20) ساڵی رابردوو ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی بێت، لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی گەنمی جوتیاران ژمارەی پێوانەیی شكاندووەو گەیشتۆتە سەرووی (4) ملیۆن تۆن گەنم، ئەوەش ڕێژەیەكی زۆرەو لە (20) ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

ئەمەو تاكو ئێستا لەهەرێمی كوردستان وەرگرتنی گەنم بەردەوامەو پێدەچێت رێژەكە بۆ پێنج ملیۆن تۆن بەرز ببێتەوەو ئەمەش گەورەترین ژمارەی پێوانەیی لەماوەی (20) ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت.