وەزیری دارایی دابەشكردنی موچەی پێشخست

03/08/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێن.

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی كۆمەڵایەتی و دارایی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت و بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، (فوئاد حوسێن) جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی رێنمایی ئاراستەی فەرمانگەی ژمێریاریی سەر بەوەزارەتی دارایی كردووە بۆ‌ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران هاوكات دەبێت لەگەڵ رۆژانی جەژنی قوربان، بۆیە (فوئاد حوسێن) رێنمایی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانیداوە بۆئەوەی بەر لە جەژن مووچەكان بەتەواوەتی دابەشبكرێن و لە كاتێكی دیاریكراودا كۆتاییان پێبهێندرێت.