موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێت

04/08/2019 - 16:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی
 
 
 
 
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌واڵی جێبه‌جێكردنی خشته‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌پله‌به‌ندیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت بڕیاریشه‌ ساڵی 2020 ئه‌و خشته‌ نوێیه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌دا  لیژنه‌ی دارایی و ئابوریی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌نگاوو هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جدین بۆ ناچاركردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جێبه‌جێكردنی خشته‌یه‌كی نوێی پله‌به‌ندیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ساڵی داهاتودا".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای نوێی خزمه‌تی شارستانی، له‌پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020دا ئه‌و خاڵه‌ جێگیرده‌كرێت كه‌ كار به‌خشته‌ی نوێی پله‌به‌ندیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌ "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌ نوێیه‌، دادوه‌ری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی كه‌ ده‌رماڵه‌یان كه‌مه‌ یان هه‌ر ده‌رماڵه‌ وه‌رناگرن"

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.