هەفتەی دابێت گەرما دەشكێت

09/08/2019 - 16:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت: شەپۆڵی گەرما تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە وڵاتەكە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش لە پارێزگاكانی هەرێم، لە نێوان (40 – 43) پلەی سەدیدا دەبێت.

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ئەو شەپۆڵی گەرمایەی وڵاتەكەی گرتۆتەوە، هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە بەغداو سەڵاحەددین و ئەنبارو كەربەلا پلەكانی گەرما دەگاتە (45) پلەی سەدی.

لە پارێزگاكانی موسڵ و دیالەو واست و كەركوكیش (44) پلەی سەدی تۆمار دەكرێت، لە دهۆك و سلێمانی و هەولێریش، پلەكانی گەرما لەنێوان (40 – 43) پلەی سەدیدا دەبن.