حكومەت بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی هەزاران كارمەند ده‌رده‌كات

11/08/2019 - 19:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


حكومەتی عیراق بڕیاریدا هەزاران پۆلیس و سەدان ئەفسەری پارێزگای نەینەوا بگەڕێنێتەوە سەر كارەكانیان.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عیراق له‌ بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، گەڕانەوەی كارمەندەكان 13 هەزار پۆلیس و 900 ئەفسەری پارێزگای نەینەوا لەخۆدەگرێت.

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەمڕۆ یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عیراق لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاكە كۆبۆتەوە و موژدەی گەڕاندنەوەی ئەو كارمەندانەی داوە، كە پۆلیس و ئەفسەری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆن و دەچنەوە سەر میلاكی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا.

جێی باسه‌ ئه‌و پۆلیس و ئەفسەرانه‌، لەدوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014دا، لەكار دورخرابوونەوە.