ئەفسەران و بەرپرسی باڵان.. مانگانە 50 ملیۆن دۆلاریان لە قورمار و یانەی شەوانە دەستكەوتووە

12/08/2019 - 13:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی
 بەرپرسان و ئه‌فسه‌رانی باڵایان له‌ پشت قومارخانه‌ و بازرگانیكردنن به‌ مرۆڤ و كاری له‌شفرۆشیه‌وه‌ن پەرلەمانتارێكیش زانیاری سەرنج راكێش ئاشكرا دەكات

پەرلەمانتار فائیق شێخ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بە دەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاندووە بەشێک لە حزبە دەستڕۆیشتووەکان، مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلاریان لە قومار و بازرگانی‌كردن بە ئافرەتان و مادەی هۆشبەر دەست دەکەوێت''.
 
حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشتر ڕایگەیاندبوو، بە بوونی زیاتر لە ١٠ هۆڵی قومار لە هۆتێلەکانی بەغدا کردبوو.
 
زاملی ئاشکراشیکردبوو، ئه‌فسه‌رانی باڵا له‌ پشت قومارخانه‌ و بازرگانیكردنن به‌ مرۆڤ و كاری له‌شفرۆشیه‌وه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕواڵه‌ت ئه‌و هۆڵانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی تورك و ئۆكرانی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌رپرسی عێراقییان له‌پشته‌ و ئه‌م كاره‌یش بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌كار ده‌هێنن.