كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی تەقیەوە

13/08/2019 - 06:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لە بنكەی‌ سەربازی‌ سەقەر لە باشووری‌ شاری بەغدا كۆگایەكی‌ چەك و تەقەمەنی تەقییەوە.
ئێوارەی‌ ئەمڕۆ لە بنكەی‌ سەربازی‌ سەقەر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی پۆلیسی فیدراڵی لەنزیك عەلوەی رەشید لە باشوری بەغدا تەقیەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، كۆگاكە كۆمەڵێك چەكی مامناوەندی تێدابووە، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی نەزانراوە.
دوای‌ تەقینەوەكە بەرگری‌ شارستانی‌ هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگرەكە چوونەتە ناوچەكە.