داعش هێرش دەكاتە سەر باكووری بەغدا

14/08/2019 - 15:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر باكووری شاری بەغداو لەئەنجامیشدا بەرپرسێكی حەشد كوژراوە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكیان بۆ سەر گوندی (عەبدولهادی) ی نزیك ناحیەی (موشاهەدە) ی باكووری بەغدا ئەنجامداوە، لەئەنجامیشدا بەرپرسێكی چەكدارەكانی حەشدی عەشایەری بەناوی (سەرمەد عەلی) كوژراوەو سێ‌ چەكداریش برینداربوونە.