شێوازی خەرج كردنی 3 مووچەی نەدراوی ئەمساڵ ئاشكرادەكرێت

08/09/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی كورد شێوازی خەرج كردنی 3 مووچەی نەدراوی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەلێت: “هەر كاتێك حكومەتی عیراق ئەو قەرزەی لەسەریەتی گەڕاندیەوە بۆ هەرێم ئەوا ئەو 3 مووچەیەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت”.

د. بەشیر حەداد: ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ساڵانی ڕابردوودا حكومەتی عیراق و بودجە و مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە و بەهۆیەوە كوردستان تووشی قەیران بوو و دابەشكردنی مووچە لەهەرێم لە 30 ڕۆژەوە بۆ 40 ڕۆژ دواكەوت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی نەناردنی بودجەوە 3 مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە و ئەوەش قەرزێكە لە ئەستۆی حكومەتی عیراقە.

وتیشی، “بڕیارە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكومەتی عیراق كۆببێتەوە و دوای گفتوگۆكان لەسەر بودجە و مووچە بەدڵنیاییەوە باس لەو قەرزەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر كاتێك حكومەتی عیراق ئەو قەرزانەی پێشتری گەڕاندەوە بۆ هەرێم  بەدڵنیاییەوە ئەو 3 مووچە نەدراوەی فەرمانبەرانیش خەرج دەكرێت .

 

 

خەڵك