عێراق... لەشەش مانگدا نزیكەی حەوت هەزار كەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون

09/09/2019 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت: تەنها لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی حەوت هەزار كەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوون.


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: تەنها لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، شەش هەزار و 842 كەس بەهۆی بەهۆی بەكارهێنانی و بازرگانیكردنی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوون.


هەروەها ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەوەشی خستەڕوو: زۆرترین سزادراو و ڕاگیراو لە پارێزگای بەسرە تۆماركراون، بەغداش لە پلەی دوومدا دێت و جۆراوجۆری ڕێگا و هۆكارەكانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و لاوازی چاودێری و ئاسایشی دەروازەكان هۆكارێكی سەرەكییە لە زیادبوونی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر.