راکان جبوری ئه‌م کاره‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

10/09/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك لێدوانی رۆژنامه‌نوسی و پێدانی زانیاری به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ ده‌کات.

راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك به‌ نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ كراوه‌ لێدوانی رۆژنامه‌نوسی و پێدانی زانیاری به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی راكان جبوریدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی و زانیاری به‌ میدیاكان بده‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستنیشانكراون.

هه‌روه‌ها پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه‌ بكات، سزا ده‌درێت و رێككاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.