بەهۆی هەڕەشە لێكردنیەوە، وەزیری تەندروستی عێراق دەستی لە كاركێشایەوە

15/09/2019 - 11:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردو هۆكارەكەشی بەهۆی بەربەست و هەڕەشەی لێكردنەوەبووە.


عەلائەدین عەلوان وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردو بەپێی نامەكەی لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا ڕوبەڕوی بەربەست بووەتەوە و هەڕەشەی لێكراوە و بەهۆیەوە دەست لەكاردەكێشێتەوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە عەلائەدین عەلوان جارێكی دیكەو پێشتر لە مانگی دووی ٢٠١٨ دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، بەڵام عادل عەبدول مەهدیی داواكاریەكەی رەتكردەوە.