ژمارەیەک بەرپرس رەتیدەکەنەوە بێنە ھەولێر

18/09/2019 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەتیدەکەنەوە، بانگھێشتنامەکەی حکومەتی ھەرێم بۆ سەردانی ھەولێر قبوڵ بکەن، پەرلەمانتارێکی کوردیش زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت"داوایانکردوە حکومەت بچێتە پەرلەمان نەک پەرلەمانتاران بچنە لای حکومەت".

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  ڕاگەیاند، "ئەو وەفدانەی سەردانی ھەرێمیان کردوە، جگە لەمحەمەد حەلبوسی کە بۆ کاری دیکە سەردانی ھەرێمی کردوە، ئەوانی دیکە سەرجەمیان کوردن و ھیچ کام لەبەرپرسە عیراقییەکان ئامادەنەبون لەو سەردانە بەشداربون".

وتیشی:"داوای لیژنەی نەوت و دارایی کراوە کە سەردانی ھەرێم بکەن و لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کۆببنەوە، بەڵام ئەو لیژنانە ڕەتیانکردۆتەوەو داوایانکردوە، حکومەت سەردانی ئەوان بکات و ئەوەشیان بەئاشکرا ڕاگەیاندوە، کە لەھیچ شوێنێک نابێت پەرلەمان بچێتە لای حکومەت و حکومەتێکی محەلیش دەبێت بێتە پەرلەمان".