عەبدولمەهدی بەیاوەری پارێزگارەكانی عێراق و هەرێم گەیشتە چین

19/09/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی



سەرۆك وەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێك كە پارێزگارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تێدایە، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو كۆماری چین بەڕێكەوت.

 

نووسینگەی عادل عەبدولمەدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە: درەنگانێكی شەوی چوارشەممە 18-9-2019، عەبدولمەهدی عێراق سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵا و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆك وەزیرانی چین، سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.



لەسەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا 31 بەرپرس یاوەریی دەكەن كە ژمارەیەك بەرپرسی كورد و پارێزگارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەناو شاندەكە دان.