علی خامنه‌یی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاته‌ ده‌نگ

07/10/2019 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی عێراق و رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران رایده‌ه‌یه‌نێت ئەوەی رویدا پیلان و گه‌له‌كۆمه‌ی دوژمنه‌ بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی گه‌لی عێراق و ئێران.

علی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئێران، له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران جه‌سته‌ و دڵ و ڕۆحیان به‌ په‌تی ئیمان و خۆشه‌ویستی حسینی كوڕی علیه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیه‌ به‌هێز تر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ دوژمنان هه‌وڵیاندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ تێكبده‌ن به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان شكستی هێنا و هیچ كاریگه‌ری نابێت.

ناوبراو باسی ئه‌وەشی كرد، كه‌ ئه‌وه‌ی رویدا پیلانی دوژمنانه‌ بۆ تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یش نێوان گه‌لی ئێران و عێراق و توانیمان كاریگه‌ریه‌كانی دوور بخه‌ینه‌وه‌.