عەبدولمەهدی ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی به‌لێنه‌كانی كرد

07/10/2019 - 17:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای هه‌فتیه‌ك له‌ خۆنیشاندانه‌كانی عێراق و  كه‌ له‌ ئه‌نجامدا رۆژى شەممە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بارەى نارەزایی هاوڵاتیان و خۆپیشاندانەکانەوە قۆناغى یەکەمى جێبەجێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران دەرکرد کە ١٧ خاڵى لەخۆگرتبوو. له‌ ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی به‌لێنه‌كان.

بەبڕیاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ( 108 هەزارو 482) كەس لە وەزارەتی بەرگری گەڕێنرانەوە سەركارەكانیان، كە پێشترو لەدوای هاتنی داعش لە 2014 وازیان هێنابوو یاخۆد فەسڵكرابوون، ئێستا گەڕێنرانەوە سەركارەكانیان.


به‌ پێی زانیاریه‌كان  حكومەتی عێراق لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا زیاتر لە ( 100 هەزار ) لە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا دادەمەزرێنێت، كە بەشێكیان بە ئیجباری لە زانكۆ ئەهلیەكان دادەمەزرێنرێن.


ئەمە سەرەڕای ئەوەی ( 300 هەزار ) هەلی كار دەكاتەوە بۆ ئەو كەسانەی كاریان نیە، ئەویش لە رێگەی كردنەوەی كۆشكی سەر شەقامەكان هەریەكەیان ( 4 بۆ 5) كەس كاری تێدا بكەن و لەلایەن حكومەتەوە درووستدەكرێن و هاوكاری دەكرێن.