بەهۆى گڕگتنى ئوتێلەکەیانەوە کوڕی جێگری سەرۆکی پەرلەمان گیانى لەدەستدا

08/10/2019 - 11:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لە شاری بەغدادا لە رووداوی گڕگرتنی ئوتێلێک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان کوڕی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

 

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردۆتەوە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ، کوڕێکی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ناو هۆتێل (بلوم)دا گیانی لەدەستدا کە بە هۆکارێکی نادیار گڕیگرت.

 

هەروەها میدیاکانی عێراق روونیشیانکردۆتەوە، لە رووداوەکەدا چوار کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

 

جێگەی باسە حەسەن کەریم کەعبی لە15ی ئەیلولی 2018 وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرا لە لیستی سائیروونە و ساڵی 1971 لە بەغدا لە دایک بووە