كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان سڕدەكرێت، هەڵبژاردن دەكرێت

09/10/2019 - 13:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باسی لە سڕكردنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد و ڕایدەگەیەنێت: كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كارە ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 9-10-2019، ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند: دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر سڕكردنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان بابەتێكە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش لە ساڵی 2020 بابەتێكی ترە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر ئەنجومەنەكانی ئێستابوو، لەبەر ئەوەی ماوەی یاساییان بەسەرچووە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كارە ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ، كە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 بەڕێوەبچێت.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ سێ شەممە، بەزۆرینەی دەنگ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر سڕكردنی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.