وێنەكان ببینن ... داعش سێ‌ گەنج گولەباران دەكات

08/02/2019 - 18:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ گەنجە بە كوژراوی دۆزرانەوە، كە دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەددین ڕفێندرابوون.

ئەو سێ گەنجە لەكاتی چونیان بۆ دۆمەڵان كردن لە شاخی مەكحول لە باكوری شارۆچكەی بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەددین، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستگیركرابوون، كە لەو ناوچەیە خۆیان مەڵاس دابوو.

بەیانی ئەمڕۆش تەرمەكانی ئەو سێ گەنجە، لە نزیك گوندی مەسحەك سەربە شارەدێی زەویە هەر لە سنوری سەڵاحەددین دۆزرانەوە، كە بە فیشەك كوژراون و باس لەوە دەكرێت، دوانیان برای یەكترین.

 

 

ئـ . كـ

 

 

Search Bigger