كاروانێكی سوپای ئەمریكا بە چەكی قورس دەگاتە ئەم ناوچەیە

10/02/2019 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی تەنەف لە سنوری ڕوومادی سەر سنوری عێراق و سوریا جێگیركران.

سەرچاوەیەكی سەربازی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، كاروانە سەربازییەكە پێكهاتووە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری هەمەرو تۆپی دورهاوێژو چەكی قورس لە ناوچەی تەنەفی دووری (490) كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕوومادی جێگیركراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانج لە هاتنی ئەو هێزانە كۆنتڕۆڵكردنی سنوری نێوان عێراق و سوریایە لەم كاتەدا كە لە دیوی سوریا ئۆپەراسیۆن بۆ دوایین پێگەی داعش دەستیپێكردوە لەلایەن هێزەكانی سوریایی دیموكرات بە پاڵپشتی ئەمریكا.

لەدوای بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بە كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا لە ئێستادا هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكانی حەبانیەو ئەسەدو دووبنكەی دیكە لە قائیم و بنكەیەك لە ڕۆژهەڵاتی ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار سەر سنوری نێوان سوریا و عێراق جێگیركراون.

 

 

ئـ . كـ