ڤیدیۆ.. هادی عامری: سوپای ئەمریكا ترسنۆكن و ناتوانن لە عێراقدا بمێنن

10/02/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح ی سەربە حەشدی شەعبی هێرشی توند دەكاتە سەر سوپای ئەمریكا و وێڕای بە ترسنۆك ناوبردنیان ڕایدەگەیەنێت ئەوان نەەك هەر ناوێرن بە شارەكانی عێراقدا بسوڕێنەوە، بەڵكو ڕێگەش نادەین بنكە و بارەگایان بمێنێت لە عێراقدا.


هادی عامری لە میانەی كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا لە بەغدا پێشكەشی كرد ووتی: " سوپای ئەمریكا لەوە ترسنۆكترن لە عێراقدا بسوڕێنەوە و هەموو ئەو هەواڵانەش بریتین لە پڕوپاگەندەی ناڕاست".


وتیشی: بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین بە بوونی سوپای ئەمریكا لە زەوی و ئاسامان و ئاوی عێراقدا و ئەمەش لە پەرلەمان یەكلا دەكەینەوە".